تورکیا سێ جار بۆردوومانی گوندی مەرانێی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆشەممە، ٢٣ی تەمووز، فڕۆکەکانی تورکیا سێ جار گوندی مەرانێیان لە سنووری ناحیەی جەمانکێ بۆردومان کرد

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم ئێوارەیە  فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سێ جار گوندی مەرانێیان بۆردوومان کردووە کە دەکەوێتە نزیک چیای گارە لە ناحیەی چەمانکێ.  

ئەمەش لەکاتێکدادێت، رۆژی ٢٠ی تەمووزی ڕۆژی چوار شەممە، لە بۆردومانێکدا بۆسەر ناوچەیەکی گەشتیاریی زاخۆ، نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٦ کەسیش برینداربوون .    



PM:07:00:23/07/2022