لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەستپێدەکات

شارەزایەکى بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەینێ دووشەممە لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەرى باران بارین هەیە و بارستەهەوایەکى فێنک روو لە ناوچەکە دەکات.

ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور لە ناوچە شاخاوییەکاندا و بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوی و سنورییەکانی ئەوپەری باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک پلەکانی گەرما زیاتر بەشێوەیەکی جێگیر ئەمێنێتەوە، لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٩ بە ٢٤ ، ھەولێر ٤١ بە ٢٧ پلە ، دھۆک ٣٩ بە ٢٥ پلە ، ھەڵەبجە ٣٩ بە ٢٣ پلە، کەرکوک ٤٢ بە ٢٨ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٤٤ بە ٢٧ پلە ئەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٩ بە ٢٣ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٩ بە ٢٢ پلە ئەبێت.

دەشڵێت" خێرای با ئاسایی بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە، لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین خێرای با چالاک ئەبێت لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە لە نێوان ١٥ بۆ ٣٥کم/س". 


PM:01:35:24/07/2022