له‌باره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌وه‌ هۆشداری بە هاوڵاتییان ده‌درێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم، داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات، پەلە بكەن لە وەرگرتنی بەشەخۆراك و ئارد، چونكە زوو وەرینەگرن تێكدەچێت. 

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" داوا لە هاووڵاتییان دەکەین، ئەوانەی تاوەكو ئێستا نەچوون بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراک و ئارد، بچن وەریبگرن، چونکە ئەگەر وەرینەگرن مەترسی تێکچوونی ئەو مادانە بەهۆی گەرماوە هەیە".

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەو ماددە خۆراكییانە و ئارد بەهۆی گەرماوە تێك بچێت، لە بریكارەكانەوە دەگوازرێتەوە بۆ كۆگاكانیان، بە ناچاری پاش ماوەیەک لە ڕێگای بریکارەکانەوە دەیگێڕینەوە بۆ کۆگاکان. 

ئاماژەی بەوەشکرد، باشتر وایە هاووڵاتییان پەلە بکەن لە چوونیان بۆ لای بریكارەكانی خۆراك، ئەو مادانەی کە هاتوون هەموویان پشکنینیان بۆ کراوە و لە ڕووی تەندروستییه‌وه‌ گونجاون بۆ خواردن و کوالێتییان زۆر باشە، بۆیە با هاووڵاتییان بچن وەریانبگرن. 


PM:05:00:24/07/2022