دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دیاریكرا


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی 13ی ئەیلول یەكەم رۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بە بڕیاری (ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە) ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ۱۳ی۹ی۲۰۲۲ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲۲-۲۰۲۳) دەبێت لە هەرێمی كوردستان".

ناوبراو وتویەتی "سێ ڕۆژی سەرەتا دەوام  بەرنامەیەكی تایبەت دەبێت بۆ گشت ناوەندەكانی خوێندن كە پاشتر وەردەكاریەكەی بە گشتاندنێك بۆ ناوەندەكانی خوێندن دەنێردرێت".



PM:08:58:24/07/2022