شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە و سسبەینێ‌ سێشەممە ، شایستەی دارایی مامۆستایانی سنووری سەید سادق و هەڵەبجەی شەهید دابەش بكرێت.

 

بانكی سەید سادق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری سەید سادق دابەشدەكرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید لە ڕاگەیانراوێكدا رایگەیاند "ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید دەكەین كە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی تەمووز كاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی سەردانی بینایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید بكەن،بەمەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ئەو شایستە داراییەی دەدرێت بە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی پێنجە.



AM:09:40:25/07/2022