ڤیدیۆ.. ئەسالە نەسری نوێترین بەرهەمی خۆی بە زمانی كوردی بڵاودەکاتەوە

خانمە گۆرانیبێژی دیاری سووری، ئەسالە نەسری نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (كاڤۆكێم) بڵاوکردەوە. 

ئەساڵە نەسری، لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب بڵاوکردەوە، کە لەگەڵ تێکستێکی عەرەبیدا گۆرانی فۆلکلۆری کوردی (کاڤۆکێم) دەڵێتەوە. 

تێکست و ئاوازی بەرهەمە نوێکەی ئەسالە (ئاری جان) بۆی کردووە، ئەڕینجمتەکەشی هەر تایبەتە بە (ئاری جان)، لە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی (رۆتانا)یە.

ئەسالە نەسری لە ١٥ی ئایاری ١٩٦٩ لە شاری دیمەشق لە دایکبووە، باوکی هونەرمەند مستەفا ناسرییە، سێ جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، جاری یەکەم لەگەڵ پیاوێک بەناوی ئەیمەن زەهەبی و کوڕ و کچێکی لێی بووە بەناوی خالید و شام، دواتر جیادەبێتەوە و لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری لەگەڵ دەرهێنەر تاریق عەریان کردووە و دوو کوڕی دووانەی لەم هاوسەرەی هەیە بەناوی عەلی و ئادەم، لە ٢٠٢١ جیابوونەتەوە و لە هەمان ساڵدا هەواڵی هاوسەرگیریکردنی بۆ جاری سێیەم لەگەڵ شاعیری عێراقی فائیق حەسەندا راگەیاندبوو، لە ژیانی هونەریدا خاوەن بەرهەمێکی زۆرە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە و چەندین کۆنسێرتی رێکخستووە لە وڵاتە عەرەبییە جیاوازەکاندا.


PM:02:15:26/07/2022