عێراق سەرسامە بە چارەسەرەکانی شێرپەنجە لە هەرێم

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "حکومەتی عێراق سەرسامە بە چارەسەرەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان".


سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" من رۆژانە لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق لەسەر هێڵم و لە ئایندەیەکی نزیکدا وەزیری ناوبراو سەردانی هەرێم دەکات".


باسی لەوەشکرد، ئەو داتایانەی لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماردەکرێن، بە نزیکەیی لە هەموو سەنتەرەکانی تایبەت بە شێرپەنجەی شارەکانی دیکەی هەرێمیش تۆمار دەکرێن، چونکە لە رۆژهەڵات، باکوور، رۆژئاوای کوردستان و عێراقەوە، تووشبووانی شێرپەنجە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.


سامان بەرزنجی وتیشی " مانگی رابردوو شاندێکی باڵای تەندروستی هەرێم لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری تەندروستی عێراق وتبووی، حکومەتی عێراق زۆر سەرسامە بە رەوشی چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێم".



PM:01:44:27/07/2022