کازمی: رووداوه‌كانی عێراق ناكۆكی سیاسیین

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" دوا پێشهاتە سیاسییەكان ئاماژەیەكی مەترسیدارن لەسەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی عێراق". 

مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٢ پەیامێکی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی لایه‌نگرانی سه‌در بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند" ئه‌م ناكۆكییانه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاشته‌وای كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت، پێویستە هه‌موو لایه‌ك له‌م دۆخه‌ تێبگه‌ن، كه‌ وڵاته‌كه‌مان پێیدا تێده‌په‌ڕێت". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئاماژەی بەوەشکرد، دوا پێشهاتە سیاسییەكان ئاماژەیەكی مەترسیدارە و لایەنە سیاسییەكانی عێراق دووچاری قەیرانی سیاسی و كۆمەڵایەتی بوون و پێویستە بەپەلە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كێشەكان بدۆزرێنەوە و لایەنە سیاسییەکان تێکەڵێ ناکۆکییە سیاسییەکانمان نەکەن.


PM:08:31:28/07/2022