وێنە.. کەسایەتییەکی سیاسی ناسراوی عێراق کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ هەینی حسێن شەهرستانی جێگری پێشووی سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوت و خوێندنی باڵا کۆچی دوایی کرد. 
 
ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تەموزی ٢٠٢٢ حسێن شەهرستانی وەزیری پێشووی خوێندنی باڵای حكومەتی عێراق‌ و وەزیری پێشووی نەوت کۆچی دوایی کرد. 

حسێن شەهرستانی کەسایەتییەکی سیاسی و حکومی ناسراوی عێراق بوو، بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە بواری نەوت و غاز و وزە. 

شەهرستانی یەکێک بوو لە دیزاینەرە سەرەکییەکانی دروستکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی عێراق، بە تایبەت لە سەردەمی سەدام حسێن داوای لێکرا کاربکات، لە پرۆژەی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی، کە بە نهێنی ئەنجام دەدرا، بەڵام ناوبراو ڕەتی کردەوە کار بکات، بەو هۆیەوە سزای (٢٠) ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا لە زیندانی ئەبوغرێب، بەڵام تەنها (١١) ساڵ زیندانی بوو کە لە ساڵی (١٩٩١) لە زیندان هەڵهات بەرە و ئێران پاشان بەرەو بەریتانیا. 


PM:04:47:29/07/2022