بەغداد .. لایەنگرانی سەدر بارەگاکانی حەکیمیان داخست


لایەنگرانی تەیاری سەدری لە بەغدا لە بەرامبەر ئەو چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنیەی دوێنێی عەمار حەکیم ئەنجامی دا، بووە مایەی توڕەکردنی لایەنگرانی سەدر و لە ئەنجامدا هەڵیان کوتایە سەر چەند بارەگایەکی رەوتی حیکمە لە بەغداو دایانخستن.

بەپێی زانیارییەکان پێشبینی دەکرێت داخستنی بارەگاکان تەنها لە بەغدادا نەوەستێت و شارەکانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراقیش بگرێتەوە.

چاودێرانی سیاسی ئەم هەنگاوەی سەدریەکان بە پێشهاتێکی مەترسیدار دەزانن لە تێکچوونی پەیوەندیەکانی حیزبەکان و هەژموونی سەدریەکانەوە بەسەر لایەنە سیاسییەکانی ترەوە بە تایبەتی لە بەغدا.

دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی حەکیم ئاماژەی بۆ مانەوەی محەمەد شیاع سودانی کرد وەک کاندیدی چوارچێوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەمەش بووە مایەی توڕەکردنی هەوادارانی سەدر و چەند بارەگایەکی ئەو حیزبەیان لە بەغدا داخست. 

لیرەوە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..




PM:09:01:29/07/2022