وەزیرەکەی سەدر: نابێت دەستدرێژیبکەنە سەر دەسەڵاتی دادوەری


لە کاتێکدا خۆپیشاندان نزیکبوونەتەوە لە دادگای فیدراڵ، وەزیرەکەی سەدر کە بەناوی سەدرەوە لێدوان دەدات، رایگەیاند" نابێت دەستدرێژیبکرێتە سەر دەسەڵاتی دادوەری".

لە نوێترین تیوتدا وەزیرەکەی سەدر رایگەیاند "ئەگەر دەتانەوێت دەنگی خۆتان (بە دەسەڵاتی دادوەری عێراق) بگەیەنن، ئێمە پەلاماری سەریان قبوڵ ناکەین".

هەروەها لەو تویتەدا هاتووە کە " دەستپاکی_دادوەری_داواکاری ئێمەیە.. سەربەخۆیی_دادوەری_داواکاری ئێمەیە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندەران نزیکبوونەتەوە لە بینایەی ئەنجومەنی دادوەری و لە دروشمەکانیاندا هێڕشیان دەکردە سەر ئەنجومەنی دادوەری، بەڵام بەم تویتەی وەزیرەکەی سەدر ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە خۆپیشاندەران ناچنە ناو ئەنجومەنی دادوەریەوە.


PM:02:29:30/07/2022