زانیاری نوێ لەبارەی ئەوئۆتۆمبێلەی لە لایەن فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج

تیمی كوردستانی عێراقی سی پی تی ڕایدەگەیەنێت" لە بۆردوومانەكەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ڕانیە كە توركیا ئەنجامی داوە، هاوڵاتییەك بە سەختی بریندار بوو". 

تیمی كوردستان عێراقی سی پی تی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە بۆردوومانەكەی توركیادا بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندكروزەر لەسەر ڕێگای نێوان (چوارقوڕنە-ڕانیە)، پیاوێكی تەمەن (٥٢) ساڵ بەسەختی برینداربووە". 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەكان، لەو بۆردومانەدا بریندارێكی تریش لە ئۆتۆمبێلەكەدا ھەبووە، بەڵام لە ئێستادا نادیارە.

لەبارەی ناسنامەی قوربانییەكانەوە سی پی تی ئاماژەی بەوەكردووە، ناو و ناسنامەی قوربانییەكان تا ئێستا بە تەواوی ئاشكرا نەكراون.


PM:02:30:01/08/2022