گەنجێكی تەمەن (٢١) ساڵ لە مەلەوانگەیەكی حاجیاوا خنكا

وتەبێژی بەرگری شارستانی ئیدارەی راپەڕین رایدەگەیەنێت" لە قەزای حاجیاوا گەنجێک بەهۆی نەزانینی مەلەوە لە یەکێک لە مەلەوانگەکان خنکا". 

عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی ئیدارەی ڕاپەڕین بە میدیاکانی ڕاگەیاند" گەنجێكی تەمەن (٢١) ساڵ بەناوی (سەرهەد عەبدولواحید) لە مەلەوانگەیەكی حاجیاوا خنكاوە". 

ئاماژەی بەوەشكرد، گەنجەكە بەهۆی نەزانینی مەلەكردنەوە خنكاوە، لە ئێستاشدا تەرمی گەنجەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.


PM:06:30:01/08/2022