پێدانی فیزەی توركیا دەستی پێكردەوە


پێدانی فیزە لە هەرێمی كوردستان بۆ هاوڵاتیان بە مەبەستی گەشتكردن بۆ وڵاتی توركیا دەستی پێكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) لەم هەفتەیەوە لە نووسینگەكانی وڵاتی توركیا لە كوردستان پێدانی فیزەی بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو وڵاتە دەستپێكردووە و هاوڵاتیان دەتوانن داواكاری بۆ ئەو مەبەستە پێشكەش بكەن.

دوو هەفتە لەمەوبەر بەهۆی تۆپبارانكردنی گوندی پەرەخ لە سنوری قەزای زاخۆ لەلایەن توركیاوە 10 گەشتیاری عەرەب كوژران و 25ی دیكەش برینداربوون، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی ناوچەكانی عێراقی لێكەوتەوە و هێرش بۆ سەر كونسولخانەكانی ئەو وڵاتە دەستی پێكرد.




PM:08:04:01/08/2022