وەزیری پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیایی بە خوێندكارانی خوێندنی كوردی لە شارەكانی كەركوك دەدات كە دوای پەیوەندیكردنی بە وەزیری پەروەردەی عێراق بۆ تاقیكردنەوەكانی وانەی كیمیا، مافیان نافەوتێت. 

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، سەبارەت بەو گرفتەی باسی دەكەن لە پرسیارەكانی بابەتی (كیمیا)ی ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی وەزاری كە لەلایەن لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكانی عێراقی فیدراڵ دانراوە، پەیوەندی لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ كردووە و دڵنیایی داوە كە مافیان نەفەوتێت.

ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بەوەكردووە "وەزیری پەروەردەی عێراق وتی ئەگەر دڵنیابووینەوە پرسیاریان بۆ هاتۆتەوە لە بابەتە تەرككراوەكان، بە میكانیزمی ئیداری بۆیان چارەسەر دەكەین بە جۆرێك كە مافیان نەفەوتێت، بەرێوەبەرایەتی خوێندی كوردی و یەكەی سەرپەرشتیاری لە خوێندی كوردی لە كەركوك هیچ پەیوەندییەكیان بە دانانی پرسیارەوە نییە".



PM:08:49:02/08/2022