هۆشداری دەدرێت لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کارەساتێکی کەشوهەوایی

پسپۆرێکی کەشوهەوا هۆشداری دەدات لە روودانی کارەساتێکی کەشوهەوا لە عێراق و ناوچەکە.

سادق عەتیە کەشناسی ناسراوی عێراقی لە راگەیاندنێکدا دەڵێت" راستە لەسەرتاسەری جیهاندا پلەکانی گەرما  بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزبۆتەوە، بەڵام وڵاتانی عێراق و کویت و رۆژئاوای ئێران، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوەو پێوەری ساڵانەی خۆی تێپەڕاندووەو ئەمەش زۆر مەترسیدارە".

ئەو پسپۆرە دەشڵێت" پێویستە لیژنەی تایبەت لەسەر ئاستی ئەو وڵاتانە دروستبکرێت و ، گرفتەکان دیاریبکرێن و چارەسەریان بۆ دابنرێت تا بۆ ساڵانی ئایندە ئەو کاریگەریانە کەمبکرێتەوەو نەهێلێن لەوە زیاتر پلەکان بەرزببنەوە".

ئەو دەڵێت " هەرچەندە کەشوهەوای وڵاتمان لە هاویندا گەرمە، بەڵام بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەم شێوەیەیە پەیوەندی بە گۆڕانکاری کەشوهەواو ژینگەوە هەیە".

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە چێ‌رەسەر لە رێگای پلانێکی ژینگەیی و کەمکردنەوەی مناڵ لە دایکبوون.

سادق عەتیە دەڵێت" نەبوونی پلانێکی لەو جۆرە، دۆخەکە لە ساڵانی ئایدەدا خراپتر دەبێت و پلەی گەرما بەرزتردەبێتەوە".



PM:10:50:02/08/2022