بەرپرسانی هەرێم بەبۆنەى هەشتەمین ساڵیادی كارەساتی كۆمەڵكوژی شەنگال پەیامیان بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بەبۆنەی تێپەڕینی هەشت ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی شەنگال، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا سەرۆکی پارتی ڕایدەگەیەنێت" سەرباری بوونی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و عێراق بۆ بەڕێوەبردنی شەنگال، هێشتا ڕێككەوتنەكە جێبەجێنەكراوە". 

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" هەنگاوی یەكەمی سارێژبوونی برینی شنگال، ئەوەیە شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە ڕەسەنەكانی و ئەو هێز و میلیشیانەی دەستیان بەسەر شەنگالدا گرتووە واز لە شەنگال بهێنن و، ڕێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێت".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یادی كارەساتی كۆمەڵكوژی شەنگالدا جێگەی داخە سەرباری بوونی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لەمەڕ ئایندە و بەڕێوەبردنی شنگال، هێشتا ڕێككەوتنەكە جێبەجێنەكراوە، شەنگال لە دەستی كۆمەڵێك هێز و چەكدارە كە ڕێگربوون لە گەڕانەوەی خەڵك و ئاوەدانكردنەوەی شنگال، هەنگاوی یەكەمی سارێژبوونی برینی شنگال، ئەوەیە شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە ڕەسەنەكانی و ئەو هێز و میلیشیانەی دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە واز لە شنگال بهێنن و رێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، مەسعود بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر بەم بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەم تاوانە هێندە جەرگبڕ بوو، کە هەرگیز لە بیر ناچێتەوە و ویژدانی گەلی کورد و مرۆڤایەتی تووشی شۆک کرد، نابێت رێگە بدرێت ئەم کۆمەڵکوژی و تاوانە دوبارە ببێتەوە".

لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" پێنج هەزار ژن و منداڵ و پیاوی ئێزدی بوونە قوربانی. تاوەکو ئێستا دوو هەزار ٧١٧ ئێزدی رفێندراو ماون و هێشتا ٣٢٥ هەزار ئێزدی لە کەمپەکان ئاوارەن".  

وتیشى" سەرباری کۆمەڵکوژی و وێرانکردنی شنگال، بەڵام رفاندن و کڕین و فرۆشتنی خوشک و دایکی ئێزدییەکان زیاتر لە هەر شتێکی دیکە دڵی ئێزدییەکان و هەموو کوردستانیانی بریندارکرد. هەر ئەوکات نووسینگەیەکمان بۆ رزگارکردنی رفێندراوان کردەوە، تاوەکو ئێستا توانیویانە سێ هەزار ٥٥٤ ژن و پیاو و منداڵ رزگار بکەن".  

هەروەها بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بەم بۆنەیەوە لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شەنگال بووەتە قوربانی ململانێ سیاسییەكان و هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانەكەی و ساڕێژكردنی برینەكانیان لاوازن، ئەركی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقە هەنگاوی جددیی و كرداریی بنێن لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و گەڕانەوەی هیوا بۆ خوشك و برا ئێزدییەكان". 

بافڵ تاڵەبانی جەختیكردەوە، یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە هەموو شێوەیەك پشتیوان و هاوكاری هەر هەنگاوێكە كە ببێتە مایەی بووژاندنەوە و سەقامگیری لە شەنگال و گەڕانەوەی دانیشتووانەكەی و پشتیوان دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ئازیزانمان و بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە.

دەقى پەیامی بارزانی:  

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان  

ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر شنگال تێدەپەڕێت. تاوانی جینۆسایدی شنگال برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان. لەم كارەساتەدا خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بەهۆی كوردبوون و بەهۆی ئایین و بیروباوەڕییان كەوتنە بەر شاڵاوی تیرۆریستان. ئەوەی تاوانبارانی داعش لەدژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا درێژەكراوەی ئەو زنجیرە كارەسات و تاوانانە بوو كە بە درێژایی مێژوو لەبەرانبەر گەلی كوردستان ئەنجام دراوە.  

لەیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگالدا جێگەی داخە سەرباری بوونی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق لەمەڕ ئاییندە و بەڕێوەبردنی شنگال، هێشتا ڕێككەوتنەكە جێبەجێنەكراوە و، شنگال لە دەستی كۆمەڵێك هێز و چەكدارە كە ڕێگربوونە لە گەڕانەوەی خەڵك و ئاوەدانكردنەوەی شنگال.   

هەنگاوی یەكەمی سارێژبوونی برینی شنگال، ئەوەیە شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە ڕەسەنەكانی و ئەو هێز و میلیشیانەی دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە واز لە شنگال بهێنن و، ڕێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێت. هەروەها پێویست دەكات ڕێوشوێنی وا بگیرێتە بەر كە چیتر كارەسات و زوڵم و تاوان لەدژی ئێزیدییەكان و پێكهاتەكانی تر دووبارە نەبێتەوە.  

لەم یادە دڵتەزێنەدا بە بەرزی یادی شەهیدان و قوربانیانی شنگال دەكەینەوە. هاوكات یادی ئەو شەهید و پێشمەرگە قارەمانانەیش دەكەینەوە كە بە خوێنی خۆیان چیای شنگالیان پاراست و ئابلۆقەی تیرۆریستانیان لەسەر چیای شنگال تێكشكاند و شاری شنگالیشیان لە دەست تیرۆریستان ئازاد كرد و، سەرئەنجام مەردانە ئەفسانەی داعشیان تێكشكاند و، سەری تیرۆریستانی داعش كەوتە ژێر پێی كوردانی ئێزیدی.  

هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شنگال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان.  

مسعود بارزانی  

3ی ئابی 2022  

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێم:

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ل هەشتەمین ساڵڤەگەڕا جینۆسایدکرنا خوشک و برایێن ئێزیدی ل شنگالێ و دەردوورێن وێ لسەر دەستێ تیرۆریستێن دڕندە یێن داعش، ب خەم و کۆڤانڤە، بیرەوەرییا شەهیدان و بێ سەر و شوونێن وێ تاوانا هۆڤانە دکەینەڤە کۆ تێدا هزاران کەس ب کۆم شەهید کرن و بێ سەر و شوون و دەربدەر کرن.

ئەڤ تاوانە هندا ب دلئێش و ناخ هژێن بوو کۆ چ جاران ناهێتە ژ بیرکرن و ویژدانا گەلێ کوردستانێ و مرۆڤایەتیێ هەژاند و پێدڤییە ب هیچ رەنگەکی رێک نەهێتەدان ئەڤ کۆمکوژی و تاوانە، دووبارە ببنەڤە.

دڤێ بیرەوەریێدا، پێدڤییە قوربانیدانێن هێزا پێشمەرگەیێ کوردستانێ ل رزگارکرنا شنگالێ ب ڕێبەری و سەرپەرشتییا ئێکسەر یا جەنابێ سەرۆک مەسعود بارزانی ژ بیر نەکەین کۆ ب خوونا گەشا سەدان پێشمەرگەیێن قەهرەمانێن کوردستانێ، شنگال ژ دەستێ تیرۆریستێن داعشێ هاتە ئازاد کرن.

خوشک و برایێن ئێزیدی، د دیرۆکا کەڤن و نوودا و ل درێژاهییا ساڵێن دەربازبوویی، ب مخابنیڤە، گەلەک ئێش و دەردەسەری دیتینە، نها ژی ب سەدەما خۆسەپاندنا گرووپێن چەکدار، شنگال تا نها ناوچەیەکا نە تەنایە و خەلکێ وێ یێ ئاوارە نەشێن بزڤڕنەڤە. لەوڕا ب ڤێ هەلکەفتێ، داکۆکیێ لسەر بجهئینانا ڕێککەفتنا شنگالێ و ئاساییکرنەڤا رەوشا دەڤەرا شنگالێ و دەرکەفتنا میلیشیا و گروویێن چەکدار یێن ژ یاسایێ دەرکەفتین دکەینەڤە داکۆ دووماهی ب ئێش و ئازارێن ئاوارەیێن شنگالێ بهێت و ب سەر بلندی بزڤڕنەڤە وارگەهێن خۆ.

دڤێ بیرەوەرییا خەمگیندا، دووپات دكەینەڤە، حكومەتا هەرێما كوردستانێ، دێ یا بەردەوام بیت لسەر بزاڤێن خۆ دگەل حکومەتا فیدرال و جڤاکا نێڤ دەولەتی ژ بۆ زڤڕانەڤەیەکا سەربلندییانە یا خوشک و برا یێن ئێزدی بۆ سەر جهـووارێن وان ، پێخەمەت ئاڤەدانکرنەڤا شنگالێ و دەڤەرێن دی یێن ئێزیدییان دا کو خزمەتەکا هەژی بۆ بهێتەکرن و لگۆڕی یاسایا ڕزگاربوویێن ئێزیدی، کۆ جڤاتا نوونەرێن عێراقێ پەسەند کری، قەرەبوویا کەسوکارێن قوربانییان بهێتەکرن. د هەمان دەمدا حکومەتا هەرێما کوردستانێ، لگەل تیما ڤەکۆلینا نێڤدەولەتی یا تاوانێن داعشێ (یونیتاد) د هاریکاری و هەماهەنگییەکا بەردەوام دایە ژ بۆ دادگاییکرنا تاوانبارێن داعشێ و ئەرشیڤکرنا تاوانێن وان و پتر ب دونیایێ ناساندنا جێنۆسایدا خوشک و برایێن ئێزیدی.

هزاران سڵاڤ ل گیانێ پاقژێ شەهیدێن جینۆسایدا شنگالێ و تەڤایا شەهیدێن کوردستانێ.

مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستان
3ێ تەباخا 2022

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێم: 

کەسوکاری قوربانییانی کارەساتی شنگال و میوانانی رێزدار و ئامادەبووانی خۆشەویست. پێش هەر شتێک دەمەوێت بەخێرهاتنی هەمووتان بکەم، بە تایبەتی بەخێرهاتنی نوێنەری جەنابی سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی دەکەم کە ئەمڕۆ تەشریفی هێناوە. کۆنسوڵی وڵاتان لە هەولێر بەخێرهاتنێکی گەرمیان دەکەم یەک بەیەک زۆر بەخێر بێن.
 
ئەمڕۆ هەموومان بە یەکەوە بەدڵێکی زۆر خەمناکەوە یادی هەشتەمین ساڵیادی جینۆسایدی شنگالییەکان دەکەینەوە کە گەورەترن کارەساتی سەدەی بیست و یەکە بەسەر ئێزدییەکان و گەلی کوردستاندا هات. سەری رێز لە گیانی پاکی شەهیدان و جانگۆریی ئێزدییەکان دادەنوێنین لەم رۆژەدا.
 
ئەو کارەساتەی داعش بووە پەڕێکی دیکەی خوێناوی لە مێژووی کوردستان و فەرمانێکی دیکەیە لەسەر ئێزدییەکان، 5 هەزار ژن و منداڵ و پیاوی ئێزدی بوونە قوربانی. تاوەکو ئێستا دوو هەزار 717 ئێزدی رفێندراو ماون و هێستا 325 هەزار ئێزدی لە کەمپەکان ئاوارەن، 100 هەزار ئێزدی لە وڵاتانی جیهان پەنابەربوونە. زۆرینەی شنگال وێران بووە و خەڵکەکەی بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە.
 
بێننە بەرچاوتان لە ماوەی چەند رۆژێکدا هەزاران ئێزدی گوللـەباران کران، لە گۆڕی بەکۆمەڵدا بە خاکسپێردران. هەزاران کچ و خوشکی ئێزدی رفێندران و کڕین و فرۆشتنیان پێوەکرا، بە هێزی چەک و کوشتن هەوڵێکی زۆریاندا بۆ ئەوەی ئایینەکەیان بگۆڕن.
 
گەلی خوشک و برا
 
من دەزانم دڵی هەمووتان پڕە لە خەم و پەژارە و حەسرەت، خەمی ئێوە زۆر گەورەیە، ئەو ژمارانەی ئێمە باسمان کرد زۆر خەمناکە، بەڵام دەبێت هەمیشە گەورەیی ئەو کارەساتە لەبەرچاومان بێت، بۆ ئەوەی هەوڵ بدەین و کار بکەین و زووتر چارەسەر بکەین و کاریگەرییەکانی کەم بکەینەوە و هەوڵبدرێت جارێکی دیکە ئەو کارەساتە بەسەر میللەتی ئێمە دووبارە نەبێتەوە.
 
گەلی ئێزدییەکان
 
هەر لە رۆژی یەکەمی ئەو کارەساتەوە بەڵێنماندا چی لەدەستمان بێت دەیکەین بۆ پاراستن و مانەوەی ئێزدییەکان، سەرباری کۆمەڵکوژی و وێرانکردنی شنگال، بەڵام رفاندن و کڕین و فرۆشتنی خوشک و دایکی ئێزدییەکان زیاتر لە هەر شتێکی دیکە دڵی ئێزدییەکان و هەموو کوردستانیانی بریندارکرد. ئەمە تاوەکو ئێستا بۆ هەموومان برینێکی کراوەیە و بە ئاسانیش لەبیر ناکرێت. هەر ئەوکات نووسینگەیەکمان بۆ رزگارکردنی رفێندراوان کردەوە، تاوەکو ئێستا توانیویانە سێ هەزار 554 ژن و پیاو و منداڵ رزگار بکەن.
 
بەڵێنمان داوە تاوەکو ژنێک، پیاوێک یان منداڵێکی رفێندراو مابێت بەردەوام دەبین، ئەمە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە و کەمتریش شتە ئەوەی لەدەستمان بێت بەرامبەر بە میللـەتی خۆمان و بەرامبەر خوشک و برا ئێزدییەکانمان بکەین، ئەمە ئەرکی ئێمەیە و هیچ منەتێکی تێدا نییە.
 
داوا دەکەم هەر کەسێک زانیاری دەربارەی رفێندراوەکان هەیە با هاریکاری لەگەڵ نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراون بکات تاوەکو بتوانن ئەو رفێندراوانە بدۆزنەوە و پشتیوان بە خودا رزگاریان بکەین.
 
کاتێک ئەو کارەساتە روویدا بە هاوکاری خەڵکی خۆشەویستی پارێزگای دهۆک و نەتەوەیەکگرتووەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان کارێکی خێرا و هەمەلایەنەی کرد بۆ نیشتەجێکردن و پشتیوانیکردنی ئاوارەکانی شنگال. هاوکارییەکانی خەڵک و لەوکاتدا و ئێستاش بۆ ئاوارەکان جێگەی شانازی و سوپاس و پێزانینێکی بەردەوامە. 
 
زۆر سوپاس بۆ خەڵکی دهۆک، سوپاس بۆ خەڵکی زاخۆ، سوپاس بۆ هەموو خەڵکی بادینان، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لەو ناوچەیە دەژین، مامۆستایانی ئایینی، رۆشنبیر، مامۆستایانی زانکۆ و مامۆستایان و هەر کەسێک لەو رۆژەدا رۆڵی خۆیان بینی بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی ئاوارەی ئێزدی. من هەرگیز لەبیر ناکەم، لە هەندێک شوێن مامۆستایانی ئایینی بڕیاریاندا مزگەوت چۆڵ بکەن بۆ ئەو ئاوارانە. ئەو تابلۆی پێکەوەژیانە بە تایبەتی لە کوردستان و بە تایبەتتر لە پارێزگای دهۆک جێگەی شانازییە بۆ میللەتی ئێمە بۆ پارێزگای دهۆک و بۆ کوردستان و بۆ هەموومان، پێویستە تا هەتایە ئەمە بمێنێت و ئەو پێکەوەژیانە بەردەوام بێت.


AM:10:55:03/08/2022