بەپەلە.. ئەمرۆ لە سلێمانی خۆپیشاندان دەكرێت

بڕیاروایە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی بۆ پشتگیركردنی كوردانی ئێزیدی خۆپیشاندان بكرێت.

ئەندامێكی دەستەی رێكخەری خۆپیشاندانەكە بە سپی میدیای راگەیاند كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمرۆ هەینی لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانی لە كوردانی ئێزیدی ناوچەی شەنگال‌و مەحكومكردنی ئەو كۆمەڵكوژییەی دژی كوردانی ئێزیدی لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە بەڕێوەدەچێت خۆپیشاندانێكی هێمنانە ساز دەكەین.

ناوبراو داوای لەجەماوەری خەڵكی سلێمانی كرد بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بكەن تا رای گشتی جیهان لە تاوانەكانی گروپی تیرۆریستی داعش ئاگادار بكرێنەوە.



PM:03:09:08/08/2014