بڕیارێكی نوێ لە حكومەتەوە بۆ فەرمانبەرانی پلە تایبەت و باڵا


حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیارێك كاركردنی فەرمانبەرانی پلە باڵا و تایبەت لە دوای دەوامی فەرمی قەدەغە كرد.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجومانی وەزیرانی كوردستان، كە بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە و كۆپییەكی دەست سایتی (باسنیوز) كەوتووە، تیایدا هاتووە: "لەسەر كاركردنی فەرمانبەران دوای دەوامی فەرمی، فەرمانبەرانی پلە تایبەت و پلە باڵا تا لەو پلەیەدا بن، نابێت لە كەرتی تایبەتدا كار بكەن".

لە نووسراوەكەی داراییدا هاتووە: "فەرمانبەرانی پلەتایبەت و پلەباڵا تاوەكوو لەو پلە و پۆستانەدا بن، نابێت دوای دەوامی فەرمی لە كەرتی تایبەتدا كار بكەن".

وەزارەتی دارایی جەختی كردۆتەوە، كە دەبێت فەرمانگە و وەزارتەكان ناوەڕۆكی بڕیارەكە جێبەجێ بكەن.

پلەی تایبەت و پلەی باڵا، وەزیر و بریكاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژكار و بەرپرسە ئیدارییەكانی وەكوو پارێزگار و قایمقام و هەندێك ناونیشانی دیكە دەگرێتەوە.



AM:11:54:04/08/2022