بانكێك هۆشداری بەو كەسانە دەدات كە قیستی مانگانە نادەنەوە


بانكی رافدەین داوا لە هاوڵاتیان دەكات قیستی مانگانەی قەرزەكانیان بدەن، بەپێچەوانەوە هەر كەسێك مانگانە پابەندی دانەوەی قەرزەكان نەبێت، رێكاری توندی یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر.

نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافدەین لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەندێك هاوڵاتی هەن كە ئامادە نین پارەی مانگانەی قەرزەكانیان بگێڕنەوە، بەتایبەت ئەو كەسانەی كە قەرزی خانوبەرەیان لە بانك وەرگرتوە، لەم چوارچێوەیەشدا بانكەكە رێكاری یاسایی بەپێی یاسای بەدەستهێنانی پارەی دەوڵەت دەگرێتەبەر، جگە لە سەپاندنی غەرامەی دواكەوتنی قەرزەكان بەسەر ئەو كەسانەی سودمەندبون".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ڕەتكردنەوەی گێڕانەوەی پارە زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت، قەرزەكانیان لەسەر كەڵەكە دەكات و دەیانخاتە بەردەم لێكەوتەی یاسایی توند.

بانكی رافدەین داوای لە هاوڵاتیان كردووە دانەوەی قەرزەكانی سەریان خێراتر بكەن بەمەبەستی پاراستنی داهاتی گشتی، بەمەش دەرفەت دەدرێت بە كەسانی دیكە سودمەند بن لەو خزمەتگوزارییانەی بانكەكە پێشكەشی دەكات لە داهاتی قیست و پارە دواكەوتوەكان.



AM:09:41:05/08/2022