نوێنهرى زیندانیانى بادینان ڕایدەگەیەنێت" ئهو زیندانیانهى مانیانگرتووه دۆخی ژیانیان لهمهترسیدایه و لهههر ڕووداوێكى نهخوازراو پهنا بۆ تۆماركردنى سكالا لهسهر كابینهى نۆیهم دهبهین".
ئهیهان سهعید نوێنهرى زیندانیانى بادینان لە یاداشتێکدا، كە ئاراستەی (ڕای گشتی، ھەرسێ سەرۆکایەتی ھەرێم، نوێنەری وڵاتان و ڕێكخراوەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان و دەستەی مافەكانی مرۆڤ) کراوە، دەڵێت" بەداخەوە رۆژانە ھەواڵی نەخوش کەوتن و لە ھۆشخۆچونى کەسوکارەکانمان پێدەگات و لە مەرگ نێزیک دەبنەوە و لە ئەگەری ھەر حالەتێکی نەخوازراو سکاڵا لە دادگاکانی ھەرێم و بەغداد و نێودەوڵەتیکان لەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تۆمار دەکەین چونکە ئەوان لەژێر کۆنترۆلی پارتی و بە ڕقێکی سیاسی رێگرن لە ئازادبونی کەسوکارەکانمان، ئەگەر یاسا سەروەربێت دەستبەجێ ئازادەکرێن".
ناوبراو ئهوهشدهخاتهڕوو، لە ڕۆژی ١٩ی ٧ی ٢٠٢٢ لە ژێر دروشمی "ئازادی یان مردن" بهشێكى زیندانیان بادینان مانگرتنیان لهخواردن و خواردنهوه ڕاگهیاندوهو تادێت ژمارهیان زیاد دهبێت، ئەنجومەنی دادوەری و داوکاری گشتیش وەکو تەماشەڤانێک بێدەنگە لەم یاساشکێنی و رێگێری لە جێبەجێکردنی یاسا بەدەست حزب و دەستەڵاتی جێبەجێکردن.
نوێنهرى زیندانیانى بادینان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕووی یاساییەوە بەپێی بڕیاری کەمکردنەوەی (٦٠٪)ی سزاکەیان لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە و بە ڕەچاوکردنی ئازادکردنی مەرجدار (الإفراج الشرطی) ماددەی (٣٣١ و ٣٣٢) و بڕگەی دوو لە یاسای سزادانی عێراقی و یاسای ژمارە (٢٣)ی بنەماکانی دادگاییکردنی تاوانەکان پێویستە ئازادبکرێن و سەرباری تەواوکردنی سزاکەیان رێگێری لە ئازادکردنیان دەکرێت و سەرباری ئهمه پێشتر دوو بڕیاری ئازادبونی مەرجدار زیندانیانی گرتوتەوە، بەڵام تا ئێستا داواکاری گشتی ڕا و بڕیاری خۆی لەسەر دوسیەی زیندانیانی بادینان نادات و وەڵامی بەشی یاسایی چاکسازی نادات بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی ئازادبوونی زیندانیان.
ئهیهان سهعید داواى ههڵوێستى گشتى دهكات و دهڵێت" ئەم دۆسیەیە پرسێکی گشتیە و ئەرکی ھەموو لایەکە بەجدی بێتە وەڵام و ھەلوێستیان ھەبێت، ڕای گشتی، میدیا، داواکاری گشتی و دەستەڵاتی دادوەری، لایەنەکان، و یونامی دەستەی مافی مرۆڤ، نوێنەرانی وڵاتان لەھەرێم و رێکخروە جیھانیەک کار بۆ دیمۆکراسی و ماف و ئازادی بکەن، چونکە ئەو چالاکوانانە لەسەر ڕای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی سزادراون و ئەمەش مەترسیە بۆ سەر پرۆسەی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربرین و جگە لەزیندانیانی بادینان دەیان سزادراوی دیکەی شارەکانی دیکەش لە چاکسازی ھەولێر لە مانگرتندان و چەندین کەسی دیکەش لەسەر بیرۆرای جیاوازی سیاسی ماوەی ٣ تا ٥ ساڵی بێ دادگاییکردن لە ئاسایشی گشتی دهستبهسهرن و ئەوانیش لە مانگرتندان".