رۆژی سێ شەممە لە پارێزگاکانی عێراق کرایە پشووی فەرمی

ئەمرۆ یەک شەممە، حکومەتی عێراق بڕیاری دا، بەبۆنەی یادی عاشوراوە ڕۆژی سێشەممە لەتەواوی پارێزگاکانی عێراق بکاتە پشووی فەرمی.  

 

کەناڵی سپی میدیا  لە تێلیگرام جۆین بکە..

 

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "ڕۆژی سێشەممە 9-8-2022 کە هاوکاتە لەگەڵ 10ی موحەڕەم، لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی عێراق پشووی فەرمییە".  

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە هەرێمی کوردستان سبەینێ دووشەممە بەو بۆنەیەوە پشووە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان "رۆژی دووشەممە 8-8-2022 کە دەکاتە رۆژی 10ی موحەڕەمی 1444ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەڕمییە".

 



PM:01:12:07/08/2022