وردەکاری بۆردوومانەکەی دوێنی قامیشلۆ ڕاگەیەندرا

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشی فڕۆكەكانی دەوڵەتی تورکیا لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە کە تییدا ئەندامێكی دەزگای دیسپلینی سەربازیی و سێ كەسی دیكە بوونە قوربانی.

ئێوارەی دوێنێ ٦ی ئاب شەممە، سوپای  توركیا بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێکی لە گەڕەکی سەناعەی شاری قامیشلۆ بۆردوومان کرد.
 

لەرو ڕاگەیاندراوەدا ئەوەش هاتووە "ئێوارەی دوێنێ سوپای تورك بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشی كردە سەر گەڕەكی سەناعە لە شاری قامیشلۆ و بەهۆی ئەو هێرشەش، ئەندامێكی دەزگای دیسپلینی سەربازیی و سێ كەسی دیكە ، كە دووانیان منداڵن".

ئەم هێرشەی سەر شاری قامیشلۆ، دوای كۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا و تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕوویدا، كە ڕۆژی ٥ی ئاب لە شاری سووچی بەڕێوەچوو.



PM:02:15:07/08/2022