وەزیری نەوت: هەوڵی چارەسەری كێشەی نەوتی هەرێم دەدەین


وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی چارەسەرێكی یاسایی بەپێی دەستور بۆ نەوتی هەرێم بدۆزنەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، لە ئێستادا بەرهەمی نەوتی هەرێم ٤٥٠ هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانەیە و ئاماژەی بەوەكردووە "حكومەتی عێراق هەول َدەدات بۆ چارەسەكردنی كێشەی دۆسیەی نەوتی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، مانگی دووی ئەمساڵ كە حكومەتی هەرێم ناچار دەكات دۆسیەی نەوت رادەستی حكومەتی ناوەندی بكات".

وەزیری نەوت روونیكردۆتەوە "حكومەتی عێراق بە مافی دەستووری خۆی دەزانێت هەڵمەتی گەڕان بۆ نەوت لەو ناوچانە ئەنجام بدات كە لەنێوان حكومەتی هەرێم و عێراق كێشەی لەسەرە".





PM:08:12:07/08/2022