کۆمپانیا تۆیۆتا
پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلی نوێی یاریس لادا، کە درێژی جەستەی ٤ مەتر و ٤٢ سانتیمەتر و
پانییەکەی ١٧٠ سانتیمەتر و بەرزییەکەی ١٤٨ سانتیمەترە.
لە ناوەوە داشبۆردێکی
هەیە لەگەڵ شاشەیەکی مۆدێرن بە قەبارەی ٩ ئینج کە لەگەڵ ئەپڵ کارپلەی و ئەندرۆید ئۆتۆ
کاردەکات.
هەروەها تۆیۆتا سیستەمی
دەستپێکردنی بزوێنەری لە دوورەوە و تەندروستی و سیستەمی هەستی سەلامەتی تۆیۆتا کە کۆنترۆڵی
جوڵەی گونجاوی لەخۆدەگرێت و سوکانێکی ئۆتۆماتیکی لە کاتی فریاگوزاریدا بۆ دابین کرد.
لە ڕووی میکانیکییەوە
بە بزوێنەری بەنزینی 1.3 لیتر کاردەکات، هەروەها بزوێنەری 1.2 لیتر بە توانای 94 ئەسپ،
لە هەر 100 کیلۆمەترێکدا تەنها 4 لیتر سووتەمەنی بەکاردەهێنێت.