دەزگای زانیاری روونكردنەوەیەكی لەسەر ئەژی ئەمین بڵاوكردەوە


دەزگای زانیاری رایدەگەیەنێت "ئەژی ئەمین بەفەرمانێكی بەهەرێمی لە پۆستەكەی بەخشراوە و هیچ پەیوەندییەكی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری"یەوە نەماوە.

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە "ھەموولایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ھاوڵاتی (سەلمان ئەمین نادر) كە خۆی ناوناوە (ئەژی ئەمین)  بە فەرمانێكی ھەرێمیی بەخشراوە لە پۆستەكەی و ھیچ پەیوەندییەكی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێمەوە نەماوە. لەھەمانكاتدا ھەموو ئەو راگەیەندراوانە رەتدەكەینەوە كە بە ناوی ئێمەوە بڵاودەكرێتەوە و ناوی دەزگاكەمانی تیادا بەكاردەھێنرێت". 

ئەم روونكردنەوەیەش پاش ئەوە دێت كە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لایەنەكان لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هێرشی توندی كردە سەر ئەژی ئەمین و رایگەیاند "كاتی خۆی بە پۆستاڵەكانم ئامۆژگاریم دەكرد".



PM:11:19:10/08/2022