کەرکوک.. چەند چەکدارێک هێرشیان کردەسەر خاڵێکی چاودێری

ئەمڕۆ پێنج شەممە، شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند " لە هێرشێکی چەکداریدا لە نزیک شارۆچکەی داقووق لە باشوری کەرکوک، دوو سەربازی سوپای عێراق برینداربوون".

لە راگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنی عێراقیدا ئاماژە بەوەشکراوە، چەکدارەکە داعش بوون و پەلامارێکیان بۆسەر خاڵێکی چاودێریی سوپای عێراق لە گوندەواری دۆڵی زەغتونی باشووری شاری کەرکووک ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ ئاشکرا کراوە کە پەلامارەکە برینداربوونی دوو سەربازی عێراقی لێکەوتووەتەوە، به‌ڵام هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.

ئەوەشلەکارێکدایە، هەرچەندە لەساڵى ٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو گروپە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان.



AM:09:15:11/08/2022