سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان، ئەنجومەنی دادوەری عێراق وەڵامی سەدری دایەوە


ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایدەگەیەنێت "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق لە دەسەڵاتی ئێمەدا نیە".

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە وەڵامی داوایەكی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ هەڵوەشانەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە "ئەركەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە یاسا دیاریكراوە و خۆی دەبینێتەوە لە بەڕیوەبردنی دەەسەڵاتی دادوەری و هیچ رێگەپێدانێكی نیە بۆ دەستێوەردان لە دەسەڵاتەكانی جێبەجێكاری و یاسادانان".

ماوەی ١٠ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لایەنەكان هێستا حكومەتی نوێ پێكنهێندراوە.



PM:02:29:14/08/2022