داعش بازاڕێك بۆ فرۆشتنی ئافرەتانی ئێزیدی‌و مەسیحی دەكاتەوە

وتەبێژی مانگی سوری عێراقی رایگەیاند كە گروپی داعش لەدرێژەی تاوانەكانیدا ئەمجار بازاڕێكی لە پارێزگای نەینەوا بۆ فرۆشتنی ژنانی مەسیحی‌و ئێزیدی بە ناوی "كەنیز" كردوەتەوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، محەمەد خەزاعی، وتەبێژی مانگی سوری عێراق رایگەیاند: ئەندامانی "دەوڵەتی ئیسلامی" داعش بازارێكیان بۆ فرۆشتنی ژنانی ئێزیدی‌و مەسیحی لەموسڵ كردوەتەوە‌و وەك "كەنیز" دەیانفرۆشن.

ئەم بەرپرسەی مانگی سوری عێراق داوای لەسەرجەم رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی‌و حكومەتی عێراق كرد هەوڵەكانیان بۆ تاوتێكردنی ئەم دۆخە مرۆییە لە پارێزگای نەینەوا بخەنەگەڕ.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ چەكدارەكانی داعش پاش داگیركردنی شەنگال، نزیكەی 500 ئافرەتی كوردی ئێزیدییان رفاند.

وەزارەتی كاروباری ژنانی عێراقیش لەبەیاننامەیەكدا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی عێراق‌و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات بۆ كۆتایی هێنان بە تاوانەكانی داعش‌و رزگاركردنی ئافرەتانی رفێنرا‌وی ئێزیدی‌و مەسیحی هەموو هەوڵێك بدەن.



PM:05:23:09/08/2014