فالح فەیاز پەیامێك ئاڕاستەی بارزانی دەكات


بزووتنەكەی فالح فەیاز پەیامێك ئاڕاستەی مەسعود بارزانی دەكات و داوا دەكات، پارتی رۆڵی هەبێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ دۆخی عێراق.   

بزووتنەوەی (عگا‌و) بە سەرۆكایەتی فالح فەیاز پەیامێكی ئاڕاستەی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە و ڕایگەیاند، "هەوڵ دەدەین بەردەوام بین لە بەهێزكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەسەر بنەمای برایەتی و هەوڵدان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی وڵات."   

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردوە "لە یادی دامەزراندنی پارتیدا چاوەڕێی ئەوە دەكەین كە سەركردایەتیی پارتی ڕۆڵی ژیرانە بگێڕێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت."   




PM:08:32:16/08/2022