ژمارەیەك پەرلەمانتار سەبارەت بە ئازادنەكردنی گیراوانی بادینان هۆشداری توند دەدەن


ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان رایدەگەیەنن "سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواكاری گشتی چاكسازی و بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێردایە".

30 پەرلەمانتاری كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاندووە "زیندانیانی بادینان پاش ئەوەی ئەحكامی مەرجەكانی بەربوونی مەرجدار دەیانگرێتەوە كە لەمادەی 331ی یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەكاندا هاتووە ، پێویست بوو كارڕایی ئازادكردنیان بۆ ئەنجام بدرایە، بەڵام بەداخەوە بەمەبەست و پێشێلكردنی یاسا  هێڵدراونەتەوە لە كونجی زینداندان".

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە "ماوەی ٢٦ ڕۆژە زیندانیانی بادینان مانیان گرتووە و دۆخی تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرەو ژیانیان لە  مەترسیدایە، لەبەر ئەوە  دەبوو  بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر  ئەركی فەرمانبەری خۆی ڕاپەڕاندایەو كارڕایی بەردانی مەرجداری  ئاڕاستەی داواكاری گشتی بكردایە، ئەركی داواكاری گشتیشە بەزوترین كات مامەڵەكانیان ئاڕاستەی دادگای كەتن بكات تا  كاروبارەكانیان ڕایی بكرێت و ئازاد بكرێن و یاسا سەروەر بێت".

ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن "داوا لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دەكەین لێكۆڵینەوەی جددی لە  داواكاری گشتی چاكسازی گەورانی هەولێر بكات بەهۆی  كەمتەرخەمی كردنی لە ئەركی چاودێری كردن لە سستی كارڕاییەكان، داوا لە وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتیش دەكەین  لێكۆڵینەوەو لێپرسینەوەی جددی بكات لە بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر سەبارەت بە كەمتەرخەمی كردنی لەڕاپەڕاندنی ئەركەكەیدا".


ناوی پەرلەمانتاران


1- دیاری ئەنوەر 
2- سەرچنار ئەحمەد 
3- عەلی حەمە ساڵح 
4- عەبدولستار مەجید
5- گوڵستان سەعید
6- شێركۆ جەودەت 
7- ڕۆژان حەمە ڕەش 
8- سیروان بابان 
9- سەركۆ ئازاد گەڵاڵی 
10- مەم بورهان قانع
11- هەژان حەسەن كوێستانی
12- هەڵزئەحمەد بۆتانی
13- ڕوپاك ئەحمەد
14- هاوڕێ مەلا ستار
15- ئاشنا عەبدوڵا
16- مەلا ناسر
17- عومەر گوڵپی 
18- سەلمە فاتح تۆفیق
19- بەدریە ئیسماعیل
20- شیرین ئەمین
21- شەمۆل ئاشتی
22- دكتۆر ئیسماعیل سگێری
23- دابان محمد
24- ئەبوبەكر هەڵەدنی 
25- كاروان گەزنەیی
26- شیرین ونس
27- بەڵێن ئیسماعیل
28- شنۆ ئەشقی
29- عوسمان كانی كوردەیی
30- لوقمان وەردی




PM:09:15:16/08/2022