وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی کۆمسای لە ڕۆژی لە دایکبوونی

کۆمسای گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان چەند وێنەیەکی خۆی بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی بڵاوکردەوە. 

کۆمسای لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە یادی لەدایکبوونیدا نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نوسیووە" سوپاس بۆ خوا کە ساڵێکی تری خستە سەر تەمەنم". 

کۆمسای لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی خۆشترین دەنگ، لە شاشەی ئێن ئاڕتی دوو پەخش دەکرا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.


PM:06:58:18/08/2022