"ئیسلامیەکان‌و پارتی هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگارن"

هەرچەندە لیستی خزمەت، پێش جەژن رایانگەیاند کە لەکۆبوونەوەی ئەمرۆ ١٠ ی ئاب پرسی پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەن یەکلایی دەکەنەوە، بەڵام لەسەر داوای یەکێتی و بە پاڵپشتی خزمەت‌و پارتی کۆبوونەوە دواکەوت.
ئەمرۆ جارێکی تر ئەنجومەنی پارێزگای نوێی سلێمانی کۆبوونەوە بە مەبەستی هەڵبژاردنی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجوومەن، بەڵام لەسەر داوایەکی یەکێتی کۆبوونەوەکە بۆ ١٥ رۆژی تر دواکەوت.
سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی گٶرانەوە بە سپی میدیای راگەیاند" ئاشکرایەی یەكێتی نایەوێت پارێزگار رادەست بکات بۆیە کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوە دوای دەخات".
ئەو سەرچاوەیە دواخستنی یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسەی خستە سەرشانی ئیسلامییەکان و پارتی کە هەموو کۆبوونەوەیەک چەند رۆژێک پێش کۆبوونەوەکە دەڵێن پرسەکە یەکلایی دەکەنەوە،" بەڵام شەوێک پێش کۆبوونەوەکە لیستی خزمەت و پارتی بەدەم داواکەی یەکێتیەوە دەچن کۆبوونەوە دوادەخەن، ئەوە چوار جاریشە وادەکەن".
ئەو سەرچاوەیەی گۆڕان، دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمرۆشی وەک پێشوو خستە سەرشانی یەکگرتوو کۆمەڵ و پارتی.
   



AM:11:50:10/08/2014