لەبارەی لابردنی وەهاب هەڵەبجەیی لە پۆستەکەی ڕوونکردنەوە دەرێت

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ ی ئاب، لەشکر پشدەری، فەرماندە لە دژە تیرۆری یەکێتی لە بارەی گۆڕینی شوێنەکەی و دانانی لە جێگەی وەهاب هەڵەبجەیی کە ئێستا بەڕێوەبەری دەزگاکەیە، ڕوونکردنەوە دەدات و ڕەتی دەکاتەوە خرابێتە شوێنی ناوبراو.

لەشکر پشدەری لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "بەداخەوە لەکاتێکدا ئێمەسەرقاڵین بەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاو چەسپاندنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی وەک ھەمیشە کەسانێکی مشەخۆر و دەرچوو لەیاسا و بەکرێگیراو دەڵاڵ ، سەرقاڵن بەبڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست و ھەڵبەستراو ، و دەیانەوێت لە مەھامی ئێمە کەمبکەنەوە." 

هەر لەو بارەیەوە وتیشی "بوختانەکان ھەرچییەک بێت ئێمە سورتردەکات لەبەردەوامیمان و زیاتر خزمەتکردنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بۆ ھەموولایەکیشی رووندەکەمەوە کە برای ئازیزو خۆشەویستم وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر_CTG لەبەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە و وەک برایەک ئێمە ھەمیشە پشتیوان و ھەماھەنگی دەبین بۆ پاراستنی ئارامی ھەرێم و جێبەجێکردنی سەروەری یاسا". 

 

جەختیکردووەتەوە کە "قەت رێگانادەین پێشێلکارانی قانوون و مشەخۆران مەرامەکانیان بێنەدی و دواجار ئێمە خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵکین و لەخزمەتی ھەمووانداین." 



PM:05:03:20/08/2022