خاوەنی كۆڕەك تیلیكۆم سەركردایەتی شەڕی گوێر دەكات

‌سیروان بارزانی
خاوەنی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بۆ پەیوەندییەكان كە پێشمەرگەیەكی كۆنە سەركردایەتی شەڕی گوێری هێزی پێشمەرگە دەكات دژی داعش.

سیروان بارزانی كە خاوەنی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمە‌و لەبنەماڵەی بارزانی‌و پێشمەرگەی كۆنە، سەركردایەتی ئەو هێرشە دەكات كە هێزی پێشمەرگە ئەم بەیانییە بە پاڵپشتی فرۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا كرایە سەر گوێر.

ئەو هێرشەش هەموو گوندەكانی چواردەوری گوێری كۆنترۆڵ كردوە‌و ئێستا خەریكە دەچێتە ناو ناحیەكە‌و كۆنترۆڵی دەكات.

سیروان بارزانی خاوەنی كەناڵ 4‌و ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانە.



PM:02:04:10/08/2014