ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا چیای برزووت-ی لە گوندی قامیشی سەر بە شارۆچکەی ماوەت بۆردوومان کرد.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی گوندی قامیش-یان لە ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورکیا لە بۆردوومانەکەدا چیای برزووت-ی کردووەتە ئامانج، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە و تەنها دوکەڵ لە شوێنی بۆردوومانەکە بەرزبووەتەوە.
تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم هیچ زانیارییەکیان دەربارەی بۆردوومانەکە بڵاونەکردووەتەوە.