ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق تەواوی کارەکانی هەڵپەسارد

بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەغداد، ئەنجوومەنەکە تەواوی کاری دادگاکانی لە عێراق ڕاگرت. 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای باڵای فیدراڵی بەشێوەی راستەوخۆ كۆبوونەوە، ئەوەش دوای دانیشتنی ئاشكرای خۆپیشاندەرانی رەوتی سەدرییەكان لە بەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی، ئەنجومەنی نوێنەران بە فشارخستنە سەر دادگای باڵای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ناردنی پەیامی هەڕەشە لە ڕێگەی فشارخستنە سەر دادگاکە". 

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" کۆبوونەوەکە بڕیاریدا کارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕابگیرێت، دادگای باڵای فیدراڵی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەم ڕەفتارە نادەستووری و نایاساییانەوە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییەكەی لە ئەستۆی حكومەتە و پێویستە ڕایانبگرێت". 

AM:11:33:23/08/2022