سەدر: شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتی دادوەری کارەکانیان ڕابگرن

ئەمڕۆ ٢٣ی ئابی ٢٠ ٢٢، وەزیرەکەی سەدر ڕایگەیاند "دوو ڕۆژ لەمەبەر موقتەدا سەدر بڕیاری داوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان نەکات".

ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیری سەدر  ڕایگەیاند، "هەرکاتێک ناڕەزایەتییەکان دژی گەندەڵکاران چڕتر دەبنەوە، داوای یارمەتی لە بەڕێز سەدر دەکەن، موقتەداسەدر  دوو ڕۆژ لەمەوبەر بڕیاریدا بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان نەکات".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی سەدر دا ئەوەش باسکراوە، "شۆڕشی عاشورا بەردەوامە، ڕەنگە لە داهاتوودا بەڕێز موقتەدا سەدر کارەکانی ئەو لیژنەیەی سەرپەرشتیکردنی ناڕەزایەتیەکان دەکات ڕابگرێت، ئەوەش لەبەرامبەر ڕاگرتنی دەسەڵاتی دادوەری و دادگا و کارەکانیان. 

 ئەوەشی خستووەتەڕوو،  شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان لە پێناو کۆتایی هێنان بە شۆڕشێکی چاکسازیخوازانە کارەکانیان ڕابگرن، بەڵام کارەکانیان ڕانەگرن لە پێناو ئیدانەکردنی گەندەڵی.  

 



PM:04:10:23/08/2022