سەرۆک کۆمار: پەکخستنی کاری دامەزراوەیی دادوەری مەترسییەکی جدییە

ئەمڕۆسێشەممە، ٢٣ی ئاب سەرۆک کۆماری عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " پێویستە رێگری بکرێت لەوەی وڵات بەرەو ئاڕاستەی نادیار و مەترسیدار ببرێت".


هەر لە بەیاننامە کەدا د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەشی وت " خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دەربڕینی بیروڕا مافێکی دەستووری پارێزراوە، بەڵام پەکخستنی کاری دامەزراوەی دادوەری مەترسییەکی جددییە".

 

دەقی بەیاننامەکە مەم شێوەیەی خوارەوە هاتووە:

گۆڕانکاری رووداوەکانی وڵات ئەوە دەخوازێت هەموو لایەک پابەندی هێورکردنەوەی دۆخەکە و زاڵکردنی زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ بین، هەروەها پێویستە رێگری بکرێت لەوەی وڵات بەرەو ئاڕاستەی نادیار و مەترسیدار ببرێت کە هەمووان زەرەرمەند دەبێت تێدا، هاوکات گرنگە بەر بەوانەش بگرین كە دەیانەوێت بە سودوەرگرتن لە ناكۆكییە ناوخۆییەكان خافڵگیرانە پەلاماری وڵاتەكەمان بدەن و بە كێشەی لابەلاوە سەرقاڵمان بکەن.

 

خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دەربڕینی بیروڕا مافێکی دەستووری پارێزراوە، بەڵام پەکخستنی کاری دامەزراوەی دادوەری مەترسییەکی جددییە بۆ سەر وڵات و دەبێت کار بۆ پارستنی دامەزراوەی دادوەری و سەروەری و سەربەخۆیی بکەین، هەروەک پێویستە مامەڵەکارکردن لەگەڵ داواکارییەکان لە چوارچێوەی یاسای و دەستوور بێت.

 

وڵات بە بارودۆخێکی ناسکی ناهەموار تێدەپەڕێت، بۆیە گرنگە یەکڕیز و یەکدەنگ بین و کاروانی دیموکراسی ئاشتیانەی وڵات بپارێزین، چونکە گەلەکەمان قوربانی زۆری بۆ داوە و بە هەر باجێک بێت پێویستە بیپارێزین، هەروەها دووپاتدەکەینەوە لە کارکردن بۆ دوور کەوتنەوەی لەهەر پەرەسەندنێک کە زیان و کاریگەری بکاتە سەر پارستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی.

 

د. بەرهەم ساڵح

سەرۆک کۆماری عێراق



PM:04:53:23/08/2022