وەزیرەکەی سەدر داوا لە لایەنگرانی تەیارەکەی کرد لە بەردەم ئەنجومەنی دادوەری بکشێنیەوە

 بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتی چوونی خۆپیشاندەرانی تەیاری سەدری بۆ بەردەم ئەنجومەنی دادوەری ڕووداوێکی سیاسی گەورەی لێکەوتەوە.

 

هەموو بەرپرسە عێراقییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەو ڕووداوە هاتنە دەنگ و داوایانکرد کە ڕاستە خۆپیشاندان مافێکی ڕەوایە ودەستورییە، بەڵام پێویستە دامەزراوەکانی دەوڵەتیش بپارێزرێت بۆ ئەوەی کاری خەڵک بەڕێبکەن.

 

ئەم رووداوە دۆخەکەی زۆر ئاڵۆز کرد و  پەرچەکرادەرەکان تا دەهات بە هێزتر دەبوو، ئەم ئێوارەیەش وەزیرەکەی سەدر بڕیاری دا خۆپیشاندەران بکشێنەوە بۆ بەردەم بینای پەرلەمانی عێراق و لەوێ دێژە بە خۆپیشاندان بدەن.



PM:06:15:23/08/2022