ئەنجومەنی دادوەریی وادەی دەستكردنەوە بە كاركردن رادەگەیەنێت


وا بڕیارە لە سبەینێوە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دەست بە كارەكانیان بكەنەوە.

ئەنجومەنی دادوەری عێراق رایدەگەیەنێت، لە سبەینێەوە لەسەرجەم دادگاكانی فیدڕاڵی و ئەنجومەنی دادوەری و دادگای باڵای فیدڕاڵی دەست بە دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دوای ئەوەی موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی كرد بەردەمی باڵەخانەی ئەنجومەنی دادوەری چۆڵبكەن و خۆپیشاندانەكانیان لەو ناوچە هەڵپەسێرن، ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا لەسبەینێوە دەست بەدەوامی ئاسایی خۆیان بكەنەوە.



PM:08:35:23/08/2022