بەپەلە: بارودۆخ لەجەلەولا دژوارە(نوێکراوەتەوە)

سەرچاوەیەکی هێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند "بەدرێژایی ئەمرۆ لەبەیانیەوە تا ئێستا هێرشی داعش بۆ سەر سنگەرەکانی پێشمەرگەو گەرەکە کوردییەکان بەردەوام بووە".

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەی لێدوانەکەیدا وتی" چەکدارانی داعش بەچەندین شێوازی جۆراو جۆر و تاکتیکی شەڕ لەهێرش بەردەوام بووەو لەوانە دوو ئۆتۆمبیلی بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا تەقاندۆتەوەو قوربانی لەریزی پێشمەرگەدا هەیە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە داعش توانیویەتی پاش چۆڵکردنی وەک تاکیکتیک سەنگەری بورجەکە لەگەرەکی وەحدە بگرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش کوژراون.

بەپێی زانیارییەکانی سپی بارودۆخەکە دژوارەو پێشمەرگە هێزێکی زۆری بردۆتە ئەو دەڤەرە بۆ شکاندنی چەکدارانی داعش.




PM:08:09:10/08/2014