وێنە.. خانمە هونەرمەندی گەنجی کورد تووشی شێرپەنجە دەبێت




هونەرمەند شەهێن جەمال ئاشکرای دەکات" نەرمین كاوانی توشی شێرپەنجە بوە و بە هانایەوە بچن".

لەگەڵ کۆچیی دوای هونەرمەندی ناسراوی هەولێر گۆڤار ئەنوەر و باری هەژاری ئەو هونەرمەندە، جوڵەیەک هەیە لە نێو ناوەندی هونەرمەندان، بە مەبەستی راکێشانی رای گشتی کوردستان بەلای هونەرمەندان و ژیانیان. لەم نێوەدا هونەرمەند شەهێن جەمال نوسیویەتی:"نەرمین كاوانی ئەستێرەیەك له دراما و سینەمای كوردی، كاتێك كە نەخۆش كەوت كێ ئاگای لەو ئەستێرەیه بوو؟".

هەروەها دەشڵێت " تكایه له حكومەتی هەریمی كوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری ئاگاتان له هونەرمەندان و له ئەستێرەكانی كوردبێت، ئاگاشتان لەم ئەستێرەی كوردبێت با وەك گۆڤار ئەنوەر لەدەستی نەدەین، نزیكەی ساڵێكە له جێگادا كەوتوه و توشی نەخۆشی شێرپەنجە بو، تا له ژیاندا ماوه قەدری بزانین."

نەرمین کاوانی یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی باشوری کوردستان کە لە چەندین کاری درامایی و شانۆ و فلمدا وەک ئەکتەرێکی سەرەکی دەوری بینیووە.



PM:11:48:24/08/2022