گۆرانیبێژی ناسراوی باشوری كوردستان چۆپی فەتاح نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە. '
چۆپی لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمی (You)ی بە زمانی ئینگلیزی و كوردی بڵاوکردەوە، كە بۆ یەكەم جارە گۆرانییەك بە كوردی و زمانێكی بیانی بڵاوبكاتەوە، هاوکات سیامەند كاری ئەرێنجمێنتی بۆ كردووە و لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.
هەروەها چۆپی لەبارەی بەرهەمە نوێکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی" زۆر شانازی بەم بەرهەمەم دەكەم، چونكە لە ئاواز و هۆنراوەی خۆمە".
چۆپی لە ساڵی (١٩٨٣) لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، له سه‌ره‌تای ساڵانی (٢٠٠٠)ه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه، ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی بووه، به‌ڵام ئێستا وازی له كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه، ساڵی (٢٠١٧) چۆپی بۆ جاری دووەم هاوسه‌رگیری كردەوە، لە ئێستاشدا خاوەنی کچێکە بە ناوی (لیڤیا)، هەروەها له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر نیشتەجێن و سه‌رقاڵی كاری بزنزه و له‌گه‌ڵیدا كاری هونه‌ریش ده‌كات.