ئامانجی کۆبوونەوەکەی فوئاد حوسێن لەگەڵ یەکێتی ئاشکرا دەکرێت

وابڕیارە ئەمڕۆ فوئاد حوسێن، نوێنەری پارتی بۆ دانوستان لەگەڵ یەکیتی لە سلێمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆببێتەوە و رەوشی عێراق و پرسی کاندیدی سەرۆک کۆمار تاوتوێ بکەن

 

کەناڵی (سپی میدیا) لە تێلیگرام جۆین بکە ..

 

  ئەمڕۆ شەممە ٢٧ ی ئابی ٢٠٢٢ فوئاد حوسێن لە لێدوانێکی بۆ میدیاکانی پارتی ڕایگەیاند، "کاتژمێر شەشی ئێوارە ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبمەوە". 

وتیشی، "دۆخی عێراق، کاندیدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و یەکگوتاری لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت. "

ئەوەش لە کاتێکدادێت، لە دوو مانگی رابردووە وە ئەمە سێیەمین کۆبوونەوەی فوئاد حوسێنە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی.



PM:03:13:27/08/2022