وابڕیارە ئەمڕۆ فوئاد حوسێن، نوێنەری پارتی بۆ
دانوستان لەگەڵ یەکیتی لە سلێمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی کاتژمێر
شەشی ئێوارە کۆببێتەوە و رەوشی عێراق و پرسی کاندیدی سەرۆک کۆمار تاوتوێ بکەن.
کەناڵی (سپی میدیا) لە تێلیگرام جۆین بکە ..
ئەمڕۆ
شەممە ٢٧ ی ئابی ٢٠٢٢ فوئاد حوسێن لە لێدوانێکی بۆ میدیاکانی
پارتی ڕایگەیاند، "کاتژمێر شەشی ئێوارە ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانی لەگەڵ قوباد
تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبمەوە".
وتیشی، "دۆخی عێراق، کاندیدی هاوبەشی پارتی
و یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و یەکگوتاری لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا تەوەری
سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت. "
ئەوەش لە کاتێکدادێت، لە دوو مانگی
رابردووە وە ئەمە سێیەمین کۆبوونەوەی فوئاد حوسێنە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی.