شەوی رابردوو، بێژەر و پێشکەشکاری دیاری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) تەڤگەر شێرکۆ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.
شەوی رابردوو ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢، تەڤگەر شێرکۆ خانمە بێژەر و پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدا و ئەو کوڕەی هاوسەرگیری لەگەڵ کردووە شانۆکارە.
تەڤگەر شێرکۆ عوسمان، لەدایکبووی (١٩٩٢)ی گەرەکی کانێسکانی شاری سلێمانی یە، خوێندنییشی هەر لە سلێمانی تەواوکردووە. لە خێزانێکی راگەیاندکار و نووسەر ژیاوە، نزیکەی شەش ساڵە لە بواری راگەیاندن کار ئەکات یەکەم وێستگەی کارکردن (NRT)ە، بێژەرو پێشکەشکاری ھەواڵی سیاسی و پێشکەشکاری چەندین بەرنامەی جۆراو جۆر (سەکۆ، لێرە لەوێ، بەیانیت باش کوردستان).