نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ سەرۆك كۆماری نوێی توركیا دەكات

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات، لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ئەو توركیا توانی وەك ەسرۆك كۆماری نوێی ئەو وڵاتە  هەلبژێردرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی ئێستای توركیا، لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی بە بەدەستهێنان 52%ی كۆی دەنگەكان سەركەوتنی بەدەست هێنا‌و وەك سەرۆك كۆماری نوێی توركیا هەڵبژێردرا.

لەبەرامبەردا ئەكمەلەدین ئێحسان ئۆغڵۆ، ركابەری سەرەكی ئەردۆغان 38%ی كۆی دەنگەكان‌و سەڵاحەدین دەمیرتاش، نوێنەر كورد لەو هەڵبژاردنانە كەمتر لە 10%ی كۆی دەنگەكانی بەدست هێنا، ئەم سیاسەتمەدارە كوردە، تەمەنی 41 ساڵە‌و گەنجترین كاندیدی ئەم هەڵبژاردنە بو كە لەلایەن كوردی توركیا‌و گروپە چەپەكان پشتیوانی لێكرا.

پۆستی سەرۆك كۆماریی لەتوركیا تا ئێستا بەهەڵبژاردنە نەبووە ئەمەش بۆ یەكەمجارە سەرۆك كۆمار لە رێگەی هەڵبژاردنەوە دیاریدەكرێت.

ئەرۆدغان لە رێوڕەسمی سەركەوتنەكەی لە نوسینگەی حیزبی داد‌و گەشە پێدان وتی بە هەڵبژاردنانە "سەدەیەكی نوێ بۆ توركیا" كراوتەوە.

بڕیاروایە كەمتر لە سێ هەفتەی دیكە رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك سەرۆك كۆماری توركیا بە فەرمی دەست بەكارەكانی بكات.



PM:01:59:11/08/2014