گۆرانیبێژی دیاری کورد نازدار جزیری نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی (چوار دیلان) بڵاوکردەوە.
(چوار دیلان) نوێترین کاری نازدارە، کە تێکست و میلۆدی ئەم گۆرانیە فۆلکلۆرە و بەشێکی نازدار دایناوە، کاری ئەڕێنجی لەلایەن زانا بایکەکە و موستەفا فەرەجەوە کراوە، بەشێوەی ڤیدیۆ گرافیك بڵاویکردووەتەوە.
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە بە ناوی (کانی).