کازمی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەڵپەسارد

بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" بەهۆی هەڵکووتانە سەر بینای ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە، مستەفا کازمی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تائەوکاتەی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت". 

هەروەها مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە موقتەدا سەدر دەکات، كە فەرمان بە خۆپیشاندەران بكات ناوچەی سەوز چۆڵبكەن، چونكە دۆخەكە بەرەو مەترسی جددی ڕۆیشتووە.


PM:04:17:29/08/2022